کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە

0
610

SNN-

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی حوزەیرانی 2023، ئاسمانى بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە کەشدا لە هەندێ ناوچە و خێراى باش لەسنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک و کەرکووک کەمێک زیاد دەکات بۆ سەرووى 20کم /ک و هەرەوەها پلەکانى گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە.

هەروەها سبەی دووشەممە 5ی حوزەیرانی 2023، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بەگشتى و پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبێتەوە بەڕێژەى ( 3-4 ) پلە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 35 پلەى سیلیزى
سلێمانی :34 پلەى سیلیزى
دهۆک :32 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 37 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 34 پلەى سیلیزى
سۆران : 33 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 40 پلەى سیلیزى

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this