سكرتێرى ناتۆ: هیچ وڵات هێنده‌ى توركیا مه‌ترسى تیرۆرى له‌سه‌ر نییه

جێنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێرى گشتى ناتۆ | فۆتۆ: AP
SNN
سكرتێرى ناتۆ پشتیوانى خۆى بۆ ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى توركیا له ده‌ره‌وه‌ى خاكى وڵاته‌كه‌ى راگه‌یاند و وتى: “هیچ وڵاتێك هێنده‌ى توركیا مه‌ترسى تیرۆرى له‌سه‌ر نییه”، وتیشى: “هیچ بیانوویه‌ك نه‌ماوه بۆ ئه‌ندام نه‌بوونى سوید له ناتۆ”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ى حوزه‌یران، جێنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێرى گشتى ناتۆ له ئه‌نكه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆمارى توركیا و هاكان فیدان، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا كۆبوویه‌وه.
له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه جێنس ستۆڵتنبێرگ، سكرتێرى گشتى ناتۆ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و وتى: “كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رهه‌مدارمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ئه‌نجامدا، چونكه توركیا ئه‌ندامێكى كاریگه‌ری ناتۆیه و رۆڵى له‌نێو ناتۆدا زۆر گرنگه”.
له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى توركیا له ده‌ره‌وه‌ى خاكى وڵاته‌كه‌ى كه عێراق یه‌كێكیانه، جێنس ستۆڵتنبێرگ وتى: “هیچ وڵاتێك هێنده‌ى توركیا مه‌ترسى تیرۆرى له‌سه‌ر نییه”.
له‌باره‌ى ئه‌ندامبوونى سوید له ناتۆ، سكرتێرى گشتى ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “سوید هه‌موو مه‌رجه‌كانى جێبه‌جێكردووه و 15 رۆژ به‌رله ئێستا یاساى دژى تیرۆرى ده‌ركردووه به‌مه‌به‌ستى وه‌ستانه‌وه له‌دژى تیرۆر به‌تایبه‌تى پارتى كرێكارانى كوردستان، ئێستا هیچ بیانوویه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته ئه‌ندام له ناتۆ، هه‌ربۆیه چوار رۆژى تر دووباره ناتۆ كۆده‌بێته‌وه بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر به‌ئه‌ندامبوونى سويد به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى”.
به وته‌ى سكرتێرى گشتى ناتۆ، “سوید ده‌توانێت یارمه‌تى به‌هێزتربوونى ناتۆ بدات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


