ئاستی ئاوی بەنداوەكانی دووكان و دەربەندیخان لە ساڵی ڕابردوو زیاترن

0
343

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەراورد بە ساڵی ڕابردوودا لەمكاتەدا ئاستی ئاوی گلدراوە لە بەنداوەكانی دووكان و دەربەندیخان لە ئاستێكی زۆر باشدان، بە جۆرێك بەنداوی دوكان لە ئێستادا زیاد لە 46 سانتیمەتر لە ساڵی ڕابردوو زیاترە و هاوكات لە بەنداوی دەربەندیخانیش لە %63 پربووە لەئاو لەكاتێكدا ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا تەنها لە %42 ئاو گلدرابوویەوە.

كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەندجاوی دووكان بە SNNی ڕاگەیاند: ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان لە ئێستادا بەراورد بە ساڵی ڕأبردوو لە ئاستێكی باشترە ئەوەش بەهۆی ئەو ڕێژە زۆرەی باران بارین كە لە دوومانگی ڕابردوودا باریوە، بەجۆرێك لە ئێستادا لە %43ی بەنداوەكە ئاوی تێدایە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا 46 سانتیمەر ئاو زیاتر گلدراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا نیوە زیاتری بەنداوەكە خاڵییە لە ئاو لەكاتێكدا توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەتر سێجا ئاومان هەیە، بەڵام لەئێستادا بەگشتی ئاستی ئاوی بەنداوەكە جێگیرە نە زیاد دەكات نە كەم دەكات، بۆیە بە گشتی لەڕووی كاری كشتوكاڵی و بەردانەوەی ئاو لە ساڵی ڕابردوو باشتردەبێت.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند: گلدانەوەی ئاو لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە ئاستیكی زۆر باشدایە، بەجۆرێك ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا تەنها لە %42 ئاوگلدرابوویەوە بەلام لە ئێستادا لە %63 ی بەنداوەكە پڕیەتی ئاو تەنها حەوت مەتر ماوە بەنداوە سەر ڕێژبكات، بەڵام بەهۆی كۆتایی هاتنی وەرزی دابارین ئەمساڵ بەنداوەكە پڕنابێت و بەگشتی دۆخی ئاو لە ئاستێكی باشدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناوبەناو لە سەرچاوە ئاوییەكانی ئێرانەوە ڕێژەیەكی كەم ئاو بەردەدرێتەوە و دەرژێتە بەنداوی دەربەندیخان، بەڵام بەهۆی ئەوەی لای ئەوانیش باران بارین نەماوە و پێویستیان بە ئاو دەبێت بۆیە پێناچێت لەمەودوا بەردانەوەی ئاو لەسەرچاوەكانی ئاو بەردەوامی هەبیت، بەڵام بەگشتی لەڕووی كشتووكاڵییەوە گرفتمان نابێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this