كرێكارێك لەكاتی كاردا گیانی لەدەستداو لەمساڵیشدا 33 كرێكار گیانیان لەدەستداوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی كاركردن و ئەنجامی ڕووخانی سەقفی خانوو بەسەریدا كرێكارێك گیانی لەدەستدا، بەگوێرەی ئامارێكی ڕێكخراوی كرێكارانی بیناسای لەشەش مانگی ئەمساڵدا 33 كرێكارو لە ساڵی ڕابردووش 59 كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.
شابازمەحمود، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی كرێكارانی بیناسازی لە هەرێمی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی كاركردن كرێكارێك بەناوی ( ئەحمەد عەزیز) دانیشتووی قەزای سەیدسادق لە ئەنجامی ڕووخانی سەقفی خانوو بەسەریدا بەسەختی بریندار دەبێت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم قوربانییەی ئەم ئێوارە بووە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدانی كرێكان بۆ 33 كرێكار لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا، بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێرحەوت كرێكار و لە سلێمانی نۆ كرێكار و لەهەڵەبجە چوار كرێكار و لە دهۆك پێنج كرێكارو لەناوچەكانی دەرەوەی هەرێم هەشت كرێكار لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی كرێكارانی بیناسازی لە هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی ڕابردوودا 59 كرێكار لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەستداوە بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر24كرێكار و لە سلیمانی 21 كرێكارو لە هەڵەبجە پێنج كرێكارولە دهۆكیش نۆ كرێكار گیانیان لەدەستداوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



