
بڵاوەپێکردنی هێز لە بەغدا
SNN
بەرپرسێكی ئەمنیی بەغدا، نیگەرانیی لەبارەی سەرهەڵدانەوەی دیاردەی دۆزینەوەی تەرمی نەناسراو لە شەقامەكانی شارەكە راگەیاند، وەك چۆن لە ساڵانی 2006 و 2007دا دیاردە بوو بە هۆی شەڕی تایفییەوە و ئاشكرای كرد كە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا، 11 تەرم لە شەقامەكانی بەغدا دۆزراونەتەوە.
ڕۆژنامەی (العربی الجدید)ی عەرەبی لەندەنی بڵاوی كردەوە كە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا، 11 تەرمی كوژراوی نەناسراو لە چەندین ناوچەی جیاوازی بەغدادا دۆزراونەتەوە، پێدەچێت پەیوەندییان بە گرووپی مافیایی و بازرگانیی مادە هۆشبەرەكان و میلیشیا چەكدارەكانەوە هەبێت.
ڕۆژنامەكە زانیاریی لە زاری فەرماندەیەكی پۆلیسی بەغدا گواستووەتەوە و نووسیویەتی كە دواهەمین تەرم بەر لە رۆژێك دۆزراوەتەوە، كە هی پیاوێك بووە شوێنەواری گوللەی بە جەستەوەیە هەبووە و لە كێڵگەیەكی ناوچەی راشدیەی باكووری رۆژهەڵاتی بەغدا دۆزراوەتەوە.
فەرماندە ئەمنییەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە تەواوی ئەو تەرمانەی دۆزراونەتەوە شوێنەواری گولـلە و چەقۆیان پێوە بووە، بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەكانی لێكۆڵینەوەكانیش زۆربەی رووداوەكان پەیوەندییان بە تاوانی رێكخراو و مافیاكانی مادە هۆشبەرەكانەوە هەیە، كە بەم دواییە لە عێراق بە شێوەیەكی ترسناك لە زیادبووندان.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



