په‌رله‌مانتارێكى پارتى به‌هۆى دزیكردنه‌وه به 15 ساڵ زیندانى سزا درا

به‌شار كیكى، په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | ShafaqNews
SNN
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاشكراى كرد، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كى غیابى سزاى 15 ساڵ زیندانى بۆ به‌شار كیكى، په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌رچووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى حوزه‌یران، بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “ئه‌مڕۆ دادگاى تاوانه‌كانى ڕه‌سافه له به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كى غیابى (به‌بێ ئاماده‌بوونى خۆى) سزانى 15 ساڵ زیندانى به‌سه‌ر به‌شار كیكی، په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌پاندووه”.
له‌باره‌ى ئه‌و مادده‌یه‌ى كه به‌شار كیكى پێ سزادراوه، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، “ناوبراو به‌پێى مادده‌ى 315 له یاساى سزادانى عێراقى و به تاوانى ئه‌نجامدانى دزى و به‌فیڕۆدانى موڵكوماڵى گشتى 15 ساڵ سزاى زیندانیكردنى بۆ بڕاوه‌ته‌وه”.
به‌پێى به‌یاننامه‌كه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق، “به‌شار كیكى له 1ى ته‌مووزى 2015 بۆ 1ى نیسانى 2017 مووچه‌ى كه‌سێكى وه‌رگرتووه كه له مۆڵه‌تدا بووه”.
به‌شار كیكى، سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا و په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه و له ئێستادا هه‌ڵاتووه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



