تا ئێستا گفتوگۆكانی تایبەت بە پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجە نەگەیشتووەتە بڕیاری كۆتایی

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق لە بارەی نایاسایی بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانتی كوردستان، گفتوگۆكانی حكومەتی هەرێم و لایەنی عێراقی تاڕادەیەك ئالۆزبوون بەوهۆیشەوە دانیشتنەكانی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕاگیراون بەڵام ئێستا ئیرادەیەك هەیە كە لەم هەفتەیەدا پرۆژە یاسای بودجە پەسەند بكرێت بەبێ ئەوەی ئەو مادانەی پەیوەندییان بە پشكی كوردەوە هەیە یەكلایی بكرێنەوە.
بەو گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی كە لە ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئێستا حكومەتی هەرێم و لایەنی عێراقی نەگەیشتوونەتە رٍیككەوتنی كۆتایی لەبارەی ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدران لە بارەی پشكی كورد لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی، هەرچەندە لەسەر دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان تاڕادەیەك گەیشتوونەتە لێكتێگەیستن و ڕێككەوتن بەڵام تائێستا لەسەر مادەكانی 13 و 14 نەگەیشتوونەتە هیچ چارەسەر و ڕێككەوتنێكی كۆتایی.
ئاماژەبەوەشكراوە، لە ئێستادا گفتوگۆ لەنێوان هەردوولا بەردەوامە سەبارەت بە ماددەی 13و 14ی بودجە، كە لە 12 بڕگە پێكهاتووە، شەش بڕگەیان لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی حكومەتدا لە سەری ڕێككەوتوون، هەروەها شەش بڕگەی دیكەش گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، چونكە هەرێمی كوردستان بە دەستوەردان لە كاروبارەكانی دەزانێت، هاوكات سەبارەت بە بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەكانی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێم، هەروەها ڕێگریكردن لە دەرهێنانی نەوت لە كێڵگەكانی پارێزگای نەینەوا و كەركوك لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هێشتا ڕێككەوتنی لەسەر نەكراوە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە كە لە ئێستادا شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەجیا كەوتووەتە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی بەڕێوەبردنی ئیدارەی دەوڵەت، لەكاتێكدا پێشتر وەزیری دارایی هەرێم و لیژنەیەكی حكومەتی تایبەمەند ئەو گفتوگۆیانەیان لەسەر پرسی نەوت و دارایی دەكرد، لەگەڵ ئەوەشدا لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی عێراقەوە فشارێكی زۆر لەسەر لیژنەی دارایی عێراق دروستكراوە بۆ ئەوەی كۆتایی بە گفتوگۆكردن بهێنن لەسەر پرۆژەیاسای بودجە و لەم هەفتەیەدا لە كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


