پەرلەمانتارێكی یەكێتی گەرانەوەی پاشەكەوتی مووچە بە ئەركی خۆمان دەزانین

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق كە ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتییە ئاماژە بەوەدەكات زیادكردنی بڕگەی گەڕانەوەی پاشكەوتی مووچە و هەروەها مامەڵەكردنی یەكسان لەگەڵ پارێزگاكان پێشنیاری ئێمە بوون و دەنگمان پێداون جگە لەو دوو بڕگەیە دەنگمان بە هیچ گۆڕانكارییەكی دیكەی بڕگەكانی هەردوو مادەی 13 و 14ی پرۆژەیاسای بودجە نەداوە و سوریشن لەسەر گەرانەوەی پاشكەوتی مووچە و بە ئەركی خۆمانی دەزانین.
د.نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند: ئێمە ئاگاداری وردەكاری ئەو لێكنزیك بوونەوە و ڕێككەوتنە نوێیە نین كە لە نێوان نوێنەری پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی و ئیدارەی دەوڵەت كراوە لەسەر مادەكانی 13 و 14 ی پرۆژەیاسای بودجە، هاوكات ئەو گۆرانكارییانەشی كە هاتنە ئاراوە ئێمە تەنها دەنگمان بە گەرانەوەی پاشكەوتی مووچە و هەروەها جیاوازی نەكردن لە نێوان پارێزگاكان داوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری ڕۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی سورین لەسەر ئەوەی كە دەبێت پاشكەوتی مووچە بگەڕێتەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم هەروەها نابێت جیاوازی بكرێت لە نێوان پارێزگاكانی هەرێم، بەڵام هێشتا دەرفەت ماوە لایەنەكان لەسەر پڕۆژەیاساكە رێككەون، چونكە ناكرێت پڕۆژەیاساكە لەوە زیاتر دوابخرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەموو هەوڵێك دەدەین بڕێك پارە بۆ دانەوەی پاشكەوتی مووچە بەشێوەی ( موناقەلە) گواستنەوە بۆ ئەو بڕگەیە تەرخان بكەین، هاوكات ئەو گۆڕانكارییانەی دیكە، كە لە پشكی هەرێمی كوردستان كراون ئێمە دەنگمان پێی نەداوە.
پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، كە بۆ سێ ساڵە، قەبارەكەی زیاتر لە 199 تریلیۆن دینارە، لەو بڕە زیاتر لە 16 تریلیۆن دیناری پشكی هەرێمی كوردستانە
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


