ڕۆژانە 1500هاووڵاتی لە سلێمانی مامەڵەی نوێكردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت دەكەن

پاسپۆرت
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری پاسپۆڕتی سلێمانی ئاماژەبەوەدەكات، شانبەشانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئاسایی لەهەمان كاتدا لەلایەن تیمێكی شارەزا لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت سەرقاڵی كارەكانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنین بۆ هاووڵاتیان، هاوكات رۆژانە نزیكەی هەزار و 500 هاووڵاتی مامەڵەی نوێكردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت دەكەن.
عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆڕتی پارێزگای سلێمانی بەSNNی راگەیاند: لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی عێراقییەوە تیمێكی شارەزا سەرقاڵی كاركردنن لە دەرهێنان و دیزاینی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنییە لە شاری سلێمانی و ماوەی دوو هەفتەیە دەستیان بەكارەكانكردووە، ئەوەی پێویستە بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دابینی دەكەن و ماوەی دوو هەفتەی دیكە پڕۆسەكە تەواو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق تەنها لە پارێزگای سلێمانی تیمەكانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی كاردەكەن و لە هەمانكاتیشدا دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتی ئاسایی بەردەوامی هەیە، لەكاتێكدا لەو پارێزگایانەی سەرقاڵی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەبن مامەڵەی پاسپۆرتی ئاسایی دەوەستێنن، بەڵام ئێمە لەبەرژەوەندی گشتی نەمانهێشتووە كاركدن بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرتی ئاسایی ڕابگیرێت.
بەڕێوەبەری پاسپۆڕتی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، روونیشیكردەوە، رۆژانە نزیكەی هەزار و 500 هاووڵاتی سەردانمان دەكەن و بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت هاوكات رۆژانە سەدان مامەڵەی هاووڵاتیان بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت تەواودەكەن و لەماوەی 10 رۆژیشدا وەڵامی بەغدا دێتەوە و كەسەكە دەبێتە خاوەنی پاسپۆرتی ئاسایی تەنها ئەو كەسانە نەبێت، كە پاسپۆرتەكانیان ونكردوە پێویستیان بە 15 رۆژ هەیە، لە هەمانكاتیشدا كارەكانی سیستمی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی بەردەوامی هەیە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



