
وێستگەی کارەبا
SNN
وەزارەتی کارەبا رايگەياند: پێدانی کارەبا ئاسايی دەبێتەوە، لە چەند رۆژی پێشوودا بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا 1000 مێگاوات کەميکردبوو، بەڵام بڕيارە لەدوای 16ی ئەم مانگەوە بڕی بەرهەمهێنان کارەبا زياد بکات و بگاتە 4,200 مێگاوات.
وەزارەتی کارەبا لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: بە کۆتایی هاتنی قۆناخی یەکەمی پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەشێكی زۆری توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە ، بڕیارە قۆناخی دووەمی پرۆسەکە تا ڕۆژی (16)ی ئەم مانگە تەواو ببێت و دۆخی کارەبا بە تەواوەتی ئاسایی ببێتەوە و بڕی بەرهەمهێنان بگاتە 4,200 مێگاوات.
ئاماژەی بەوەشکرد: کۆمپانیای داناگاز لە رۆژی (22)ی ئایاری رابردوو دەستی بە پرۆسەی ساڵانەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کرد و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 1000 مێگاوات کەم بووەوە.
بڵاويشيکردەوە: کۆمپانیاکە رۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکات.
وەزارەتی کارەبا دەشڵێت “لە ماوەی پرۆسەی چاکسازییەکەدا، هەوڵمانداوە کەمبوونەی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمترین کاریگەری بەسەر هاوڵاتیان هەبێت، بەهۆیەوە پێدانی كارەبای بە كارگە گەورەكان راگرتووە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



