
مووچە و بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكان لەسەر بڕگەكانی مادەی 14ی تایبەت بە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی لە ئێستا كۆبوونەوەیەكی یەكلاكرەوە لە ماڵی هادی عامری بە ئامادەبوونی بەرپرسانی دیكەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بەرێوەدەچێت و ئەگەری زۆر هەیە ڕێككەوتنی نوێ بێتە ئاراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN، لە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە سەركردە و بەرپرسانی باڵای هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە ماڵی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كۆبوونەتەوە و كۆبوونەوەكەش تایبەت بە پرسی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكانی ناو ئەو بڕگانەی كە لەمادەی 14 ی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی هاتوونەتە ئاراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مادەی 13ی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی ڕێككەوتنی لەبارەوە كراوە هیچ گرفتێكی نەماوە كە تایبەت بە ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ، بەڵام ئەوەی ماوەتەوە چەند بڕگەیەكی ناو مادەی 14 بەتایبەت بابەتی گەڕانەوەی لە %10 ی پاشەكەوتی فەرمانبەران و بابەتی كردنەوەی ژمارە حسابی تایبەت بەداهاتی نەوتی هەرێم.
SNN ئەوەشی زانیوە كە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ماڵی هادی عامری بە كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە دادەنرێت بۆ گەیشتن بەڕێككەوتن لەسەر پشكی كورد لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی و هەموو ئاراستەكانیش ئەوە دەردەخەن كە ئەگەری گەیشتن بەڕێككەوتن لە كۆبوونەوەكەی ماڵی هادی عامری نزیكە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


