لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق چاوەڕێی ڕێككەوتنی سیاسییە بۆ دەنگدان لەسەر كۆی پرۆژەیاساكە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە وابڕیارە سبەی پێنج شەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بەڕێوەبچێت، بەڵام پێش ئەو كۆبوونەوەیە دەبێت كۆی بڕگەو مادەكانی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی پەرلەمان پەسەند بكرێت، بۆیە لە ئێستادا لیژنەی دارایی پەرلەمان چاوەڕێی ڕێككەوتنی سیاسی لایەنەكانن بۆ ئەوەی كۆی پرۆژەیاساكە بخرێتە دەنگدانەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو كۆبوونەوەن كە لە ماڵی هادی عامری بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوەی بتوانن كۆی گشتی پرۆژەیاساكە بە بڕگەو مادەكانییەوە پەسەند بكەن و پاشان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی بكەن بۆ ئەوەی سبەینێ بخرێتە دەنگدانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە نوسراوێك لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاگادار دەكرێتەوە لە گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر ئەو بڕگانەی كە ناكۆكییان لەسەرە بەتایبەت لەمادەی 14ی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی كە تایبەت بە پرسی پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ داهاتی نەوت و چۆنییەتی ڕادەستكردنی 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە كۆمپانیای سۆمۆ.
پێشتریش د. بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەی بە SNN ڕاگەیاندبوو كە سبەی پێنج شەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بەرێوەدەچێت.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



