” بڕیارەكانی حزبی بەعس لەدژی زەوی و زاری جوتیارانی كورد هەڵدەوەشێندرێنەوە”

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارەكانی سەركردایەتی شۆڕشی سەردەمی حزبی بەعسی لەناوچوو، لە سەرۆكایەتی كۆمارەوە كاری جددی دەكرێت بۆ هەڵوەشاندنەوی ئەو بڕیارەكانەی كە لە دژی زەوی و زاری جوتیارانی كورد دەركراون ئەوەش بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی زەویی جوتیارانی سنووری كەركوك.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی رایگەیاند: بە مەبەستی بەدواداچوونی كێشەكانی سنووری پارێزگای كەركوك بە تایبەت زەوییەكانی تۆپزاوا و سەرگەڕان، سەردانی سەرۆك كۆماری عێراقمانكردووە و گفتوگۆمان لەسەر چارەسەری كێشەكان كردووە بە تایبەت هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕشی سەردەمی ڕژێمی بەعس.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە سەرۆكایەتی كۆمار كاری جددی دەكرێت لەسەر پڕۆژە یاسایەك بۆ هەڵوەشانەوەی ئەو بڕیارانە و ئێستا لە قۆناغی ئامادەكردنی پڕۆژە یاساكەداین تا بنێردرێتە ئەنجومەنی نوێنەران و پەسەندبكرێت، داواكارییەكانیشمان گەیاندووەتە وەزارەتی بەرگریی بە مەبەستی ڕاگرتنی ئەو كارانەی لەسەر زەویی جوتیاران دەكرێت.
هەوڵەكانی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە جوتیارانی كورد لە سنووری كەركوك ڕێگەیان پێنادرێت گەنمەكانیان دروێنە بكەن، هاوكات لە ساڵی 1975 ئەو زەوییانە لە كورد و توركمان وەرگیراونەتەوە و بەشێكیان بە بڕیاری ڕژێمی بەعس خراونەتە سەر وەزارەتی بەرگریی عێراق.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



