فراكسیۆنە كوردییەكانی ناو پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەدان

0
427

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەمەبەستی‌ یەكخستنی‌ بیروبۆچوونەكانیان سەبارەت بە پرۆژەیاسای‌ بوودجە فراكسیۆنە كوردستانییەكانی‌ پەرلەمانی‌ عێراق جگە لە نەوەی‌ نوێ‌ لە كۆبوونەوەدان و ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتیش جەخت لەوەدەكاتەوە كە سازش لەسەر لابردنی بڕگەی دانەوەی پاشكەوتی مووچە ناكەین.

د. بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: پێش كۆبوونەوەی گشتی پەرلەمانی عێراق سەرۆكی‌ فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە ئەنجومەنی‌ عێراق، جگە لە فراكسیۆنی‌ نەوەی‌ نوێ دەستیان بە كۆبوونەوە كردووە ئەوەش بەمەبەستی یەكخستنی بیروبۆچوونەكانی فراكسیۆنە كوردییەكان لەسەر پشكی كورد لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی بە هیچ شێوەیەك سازش ناكەین لەسەر لابردنی برگەی دانەوەی پاشەكەوتی مووچە، هاوكات تا ئێستا بڕگەی‌ پاشەكەوتی‌ مووچە لانەبراوە و بەرگری لەمانەوەی ئەو بڕگەیە دەكەین.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بە ئەگەری زۆرەوە ئەمشەو پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق پەسەند بكرێت و كۆتایی بەو مشتەمڕە زۆرە بێت كە ماوەیەكی زۆرە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this