پارێزگای سلێمانی لە %31 كۆی پیشەسازی عێراق و لە %60 پیشەسازی هەرێم پێكدەهێنێت

0
601

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات پارێزگای سلێمانی لەڕووی پیشەسازیەوە پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێك ئەو پیشەسازییەی لە سلێمانی دەكرێت لە لە %31ی كۆی پیشەسازی عێراق و هەموو عێراق و لە %60ی كۆی پیشەسازی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت، جەختیش دەكاتەوە كە لە بەرنامەیاندا هەیە چەندین كارگەی گەورە دروست بكەن كە سوودی ئابووریی و ژینگەییان هەیە بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی.

عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو پێشكەوتنە بەرچاوەی لە بوارە جیاوازەكاندا بەدیدەكرێت لە سنوری پارێزگای سلێمانی بووەتە هۆی ئەوەی كەرتی پیشەسازی لە سلێمانی پێشكەوتنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت و لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان پێشەنگ بێت، بەجۆرێك ئەو پیشەسازییەی لە سلێمانی دەكرێت لە %31ی هەموو عێراق و لە %60 ی هەموو پیشەسازی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرنامە و پلانی تایبەت بەخۆمان هەیە بۆ زیاتر گەشەسەندرنی بواری پیشەسازی بۆ ئەومەبەستەش لەگەڵ وەبەرهێنەرانی سلێمانی گفتوگۆكراوە بۆ دروستكردنی ئەو كارگانەی، كە پێویستن و سوودی ئابووریی و هەلی كار و ژینگەییان هەیە، وەك كارگەكانی دەرمان، پێداویستی پزیشكی و قوماش و بوارەكانی دیكە.

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، وەبەرهێنەرانەمان ناچار كردووە كە لە دامەزراندنی كارگە گەورەكاندا ڕەچاوی ژینگەو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان بكەن، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گشتی، هاوكات هەوڵیشمانداوە كە بەهۆی ئەو پێشكەوتنەی لە بواری پیشەسازی هاتووەتە ئاراوە زۆرترین هەلیكار بۆهاووڵاتیان دابینبكەین.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this