بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی و جەلال شێخ ناجی کۆبوونەوە

0
745

SNN
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری کۆبوونەوە.

‎لەكۆبوونەكەدا دوایین گۆڕانكارییە ئەمنییەكان و هەوڵەكان بۆ پاراستنی ئارامی و ژیانی هاوڵاتییان گفتوگۆی لەبارەوەكرا. لەو چوارچێوەیەشدا جەلال شێخ ناجی ئەرك و ستراتیژی نوێی ئاژانسی بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێم خستەڕوو.

‎لەبەرامبەردا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ماندوونەناسی و هەوڵی دڵسۆزانەی جەلال شێخ ناجی كرد بۆ راپەراندنی ئەركەكانی لە قۆناغە جیاوازەكاندا و راشیگەیاند، ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری بە رێڕەوە دروستەكەدا هەنگاو دەنێت و بە هەمان رێچكەی سەردەمی سەرۆك مام جەلال درێژە بە ئەركەكانی دەدات كە خۆی لە پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان و خزمەتكردنی هاوڵاتییاندا دەبینێتەوە. ئەمەش مایەی خۆشحاڵیمانە و تەنیا ئامانجی ئاژانسەكە پاراستنی كوردستانە دوور لە پاوانخوازی و بەرژەوەندیی تایبەت.

‎هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ هەموو پشتیوانی و هاوکارییەكی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری دەربڕی و وتی، جەلال شێخ ناجی بۆ هەمیشە وەك برا و هاوڕێیەكی نزیكی من و كارەكتەرێكی دیاری یەكێتی دەمێنێتەوە. كەسایەتییەكی كاریگەری ناو دەزگا ئەمنییەكانە و مێژوویەكی درەوشاوەی لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یاسا شكێناندا تۆماركردووە. لەم ئەركەشدا بەهەمووشێوەیەك پشتیوان دەبین و بە ستراتیژێكی نوێوە ئەم ئەركە مێژووییە رادەپەڕێنین.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this