پارێزه‌ره‌كه‌ى نهێنیهكى نوێى سه‌دام حسێنى پێش له‌سێداره‌دانى ئاشكرا كرد

سه‌دام حسێن، دیكتاتۆرى پێشووى عێراق | فۆتۆ: CNN
SNN
پارێزه‌ره‌كه‌ى دیكتاتۆرى عێراق سه‌دام حسێن بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرایده‌كات كه پێش ده‌ستگیركردن و له‌سێداره‌دانى سێ وڵاتى عه‌ره‌بى ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى خۆى و خێزانه‌كه‌ى له‌خۆ بگرن.
شه‌وى رابردوو 9ى حوزه‌یران، خه‌لیل دلهیمى، پارێزه‌ریی سه‌دام حسێن، دیكتاتۆرى پێشووى عێراق له چاوپیكچهوتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، “پێش ئه‌وه‌ى ده‌ستگیر بكرێت و له‌سێداره بدرێت پێشنیارێك هه‌بوو كه سه‌دام حسێن وتارێك بنووسێت و له‌ڕێگه‌ى میدیاوه بیخوێنێته‌وه. له ناوه‌ڕۆكى وتاره‌كه‌دا، داوا له هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان بكات واز له شه‌ڕكردن بهێنن”.
به وته‌ى خه‌لیل دلهیمى، “هه‌ریه‌كه له ئوردن و میسر و قه‌ته‌ر ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه سه‌دام حسێن و خێزانه‌كه‌یی و هه‌ركه‌سێك كه ئه‌و هه‌ڵیبژێرێت وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رى بگرن و پارێزگارى لێبكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ر وازهێنانى له شه‌ڕ”.
پارێزه‌رى دیكتاتۆرى پێشووى عێراق له به‌شێكى تر‌ى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “رێككه‌وتنى چوونه‌ده‌ره‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كراوه كه سه‌دام حسێن و خێزانه‌كه‌ى و هه‌ركه‌س كه بیه‌وێت به گیرفانى پڕه‌وه ده‌چنه ئه‌و وڵاته و له‌وێش ژیانیان پارێزراو ده‌بێت. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌شى كه ده‌یتوانى له‌گه‌ڵى بچێته ده‌ره‌وه من و خێزانه‌كه‌م بووین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


