
دراوى عێراقى و دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Charles Wollertz
SNN
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ى حوزه‌یران، ته‌واوى مادده‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق په‌سه‌ند كران و ئه‌مڕۆ ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى واژوو له‌سه‌ر كردنى له‌لایه‌ن د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراقه‌وه.
پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ ته‌واوى مادده‌كانى په‌سه‌ند كران له 68 مادده پێكهاتووه كه تێیاندا خه‌رجى و داهاتى عێراق بۆ ساڵه‌كانى 2023، 2024 و 2025 رێكخراوه. له‌نێو ئه‌و ماددانه‌دا مادده‌كانى 13 و 14 په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆیان به هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه، چونكه مادده‌ى 13 گوزارشت ده‌كات له چه‌سپاندنى پشكى هه‌رێمى كوردستان كه 12.68٪ه و مادده‌ى 14ش بڕگه‌ى مامه‌ڵه‌ى راسته‌وخۆى پارێزگاكانى تێیدا جێگیر كراوه كه رێگه‌ده‌دات به مامه‌ڵه‌ى راسته‌وخۆى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى ئه‌گه‌ر هات و داهات و پاره‌ى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى یه‌كسان به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش نه‌كرا.
بڕگه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه یه‌كێكه له‌و بڕگانه‌ى كه زۆرترین قسه و باسى له‌سه‌ر بوو له ماوه‌ى رابردوودا، ته‌واوى فراكسیۆنه كوردییه‌كان جگه له فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ واژوویان كرد بۆ ئه‌وه‌ى له بودجه‌دا جێگیر بكرێت، به‌ڵام به‌یانى ئه‌مڕۆ ئه‌م بڕگه‌یه ره‌تكرایه‌وه بۆ كۆى ده‌نگ.
له‌و باره‌یه‌وه شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت: “من خۆم بینیم بڕگه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه ده‌نگى ته‌واوى به‌ده‌ستهێنا بۆ ئه‌وه‌ى جێگیر بكرێت، به‌ڵام سه‌رۆكى په‌رله‌مان ره‌تیكرده‌وه، بۆیه به‌دواداچوون ده‌كه‌ین”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه یوسف كیلابى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “داواى لێبووردن له مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین، به‌داخه‌وه ئێمه بڕگه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌مان دانا، به‌ڵام دواتر لابرا و ده‌نگى پێویستیشى به‌ده‌ستنه‌هێنا”.
به‌پێى یاسا، ئه‌مڕۆ پرۆژه‌یاساى بودجه ره‌وانه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراق واژووى له‌سه‌ر بكات، پاشان له رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه و دواى 30 رۆژ ده‌چێته بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


