
نەوت ئۆپیک
SNN
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە مڕۆدا بە 67 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ دوو دۆلار دابەزیوە.
بەرزبوونەوە و گۆڕانکارى لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.
ڕێخکراوی ئۆپیك پڵەس کۆبونەوە و پشکی هەر وڵاتێك بۆ بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی داهاتودا دیاریکرا و پشکی عێراق چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل بوو لە ڕۆژێکدا و دواتر بە ڕەزامەندی عێراق و ڕێکخراوەکە بڕی 210 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکرێتەوە.
دوای ئەو بڕیارە عێراق لەساڵی داهاتوودا ڕۆژانە بۆی هەیە چوار ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
15 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
16 hours لهمهوپێش



