هەواڵێکی نوێ لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم راگەيەندرا

بۆری نەوتی
SNN
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو, عێراق و توركیا گفتوگۆی هونەری لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی رێمی کوردستان ئەنجامبدەن, بەڵام هیواكان بۆ چارەسەرێكی خێرای ئەو پرسە لاوازە.
ئاژانسی هەواڵی رۆيتەرز لە زاری دوو سەرچاوەوە بڵاويکردەوە: کۆتای هەفتەی داهاتوو ياخود زوتر لەو وادەيە عێراق و تورکيا لەسەر پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم کۆدەبنەوە.
بەپێی خەمڵاندنەكانی رۆيتەرز: راگرتنی نەوت بۆ ماوەی (80)رۆژ, زیانی زیاتر لە دوو ملیار دۆلاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان داوە.
هاوکات رۆيتەرز لە زاری بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراقەوە رايگەياندووە: كۆمپانیای وزەی حكومەتی توركیا وتوويەتی بۆریيەكان پێویستی بە پشكنینی زیاتر هەیە، پێش ئەوەی دەستبكاتەوە بەكاركردن و, لەرۆژانی داهاتوودا یاداشتێكی هونەری لەبارەی دۆخی هێڵی بۆریەكان رەوانە دەكات.
توركیا لە 25ی ئازارەوە هەناردەی نەوتی خاوی لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی توركی راگرتووە, كە بڕەكەی (450)هەزار بەرمیلی رۆژانەیە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
June 4, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
20 hours لهمهوپێش


