
بۆرییه‌كى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كێشه بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق دروستده‌كات، چونكه واده‌كات بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ى هاوكێشه‌كانى ئۆپیك پڵه‌س بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت.
رۆژى دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه 12ى حوزه‌یران، رێكخکراوی ئۆپیك پڵەس کۆبونەوهى خۆى ئه‌نجامدا و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پشکی وڵاته ئه‌ندامه‌كانى رێكخراوه‌كه بۆ هه‌نارده‌ى نەوت لە ساڵی 2024دا دیاری‌کرا. به‌پێى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه، پشکی عێراق چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل بوو لە رۆژێکدا، دواتر بە رەزامەندی عێراق و رێکخراوەکە بڕیاردرا 210 هەزار بەرمیل نەوت کەمبکرێتەوە. به‌پێى بڕیاره‌كه پێویسته رۆژانه عێراق له ساڵى داهاتوودا چوار ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌باح سوبحى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “عێراق تواناى ئه‌وه‌ى نییه ئه‌و پشكه‌ى بۆى دیاریكراوه له ئۆپیك هه‌نارده‌ى بكات، چونكه تواناى كێڵگه‌كانى نه‌وتى باشوور به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رێژه‌یه‌ى بۆى دیاریكراوه هه‌نارده‌ى بكات”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له‌وه‌شده‌كات، “عێراق تووشى كورتهێنان بووه له تواناى هه‌نارده كردن‌دا، چونكه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشیه‌وێت نه‌وت هه‌نارده بكات، ناتوانێت ئه‌و كاره بكات، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌نده‌رى به‌سره تواناى هه‌نارده كردنى ئه‌و قه‌باره زۆره نه‌وته‌ى نییه، تاكه رێگه‌چاره بۆ عێراق بریتیه له دووباره هه‌نارده كردنه‌وه‌ى نه‌وت له به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “به‌هۆى وه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم عێراق له ده‌ره‌وه‌ى گفتوگۆكانى ئۆپیك پڵه‌س ده‌مێنێته‌وه، چونكه تواناى هه‌نارده‌كردنى بڕى نه‌وتى ته‌واوى نییه، تاوه‌كو ئه‌و مه‌رجه بیگرێته‌وه كه هه‌نارده كه‌م بكاته‌وه”.
به‌ره‌به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه 12ى حوزه‌یران، پرۆژه یاساى بودجه‌ى عێراق له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ند كرا، له پرۆژه یاساكه‌دا هاتووه، “عێراق پێویسته رۆژانه سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات و 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش له كێڵگه نه‌وتیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌نارده بكرێت. نرخى پێشبینیكراویش بۆ فرۆشتن به 70 دۆلار دانراوه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك كه له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاى به بازاڕیكردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ)وه بفرۆشرێت.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
2 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
3 hours لهمهوپێش



