گومرگی هەرێم “داهاتی دەروازە سنوورییەکان %10 بۆ %20 کەمیکردووە”

مەرزی باشماخ
SNN
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە شەش مانگی ساڵی رابردوودا داهاتی مانگانەی دەروازە سنوورییەکان لەنێوان 140 بۆ 150 ملیار دیناردا بوو، بەڵام لە شەش مانگی ئەمساڵدا بۆ 110 بۆ 130 ملیار دینار دابەزیوە.
رۆژی چوارشەممە، 14-06-2023 ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “رەوشی دەروازە سنوورییەکان جێگیرە، بەڵام ئەمساڵ بەهۆی پەسندنەکردنی بودجە، تەنگژەی سیاسی نێو هەرێمی کوردستان و ناجێگیری نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، هەندێک داهاتی دەروازە سنوورییەکان کەمیکردووە. ئەوانەی باسم کردن کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی داهاتی دەروازە سنوورییەکان بە رێژەی 10٪ بۆ 20٪ هەبووە.”
بەوتەی ساماڵ عەبدولڕەحمان، شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو داهاتی مانگانەی دەروازە سنوورییەکان 140 بۆ 150 ملیار دینار بوو، بەڵام لە شەش مانگی ئەمساڵدا لە نێوان 110 بۆ 130 ملیار دینار بووە و دەشڵێت، “لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا زۆرترین داهاتی دەروازە سنوورییەکان 130 ملیار دیناری مانگانە بووە.”
دەروازەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی تەنیا بە کۆماری ئیسلامی ئێران بەستراونەتەوە. بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، بەراورد بە دەروازەکانی دیکە، کۆمەڵێک هۆکار بوونەتە هۆی ئەوەی دەروازەکانی زۆنی سلێمانی داهاتیان زۆر کەم بکات. یەکێک لە هۆکارەکان بەستنەوەی دەروازەکانی ئەو سنوورەیە تەنیا بە ئێرانەوە، ئەوانیش کۆمەڵێک گەمارۆیان لەسەرە و ئەوەش کێشەی گەورەی دروستکردووە؛ کۆمەڵێک دەروازەی دیکەش لەلایەن عێراقەوە بوونەتە کێبڕکێیەکی گەورە بۆ دەروازەکان، بەتایبەتی ئەو دەروازانەی لە عێراقەوە نزیکن، وەک پەروێزخان و باشماخ.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
4 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
5 hours لهمهوپێش



