
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ لە لایەن بەغداوە بڕی 200 ملیاردینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ئەوەش بە مەبەستی دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕأبردووی فەرمانبەران، هاوكات هەفتەی داهاتووش بڕی 200 ملیار دیناری دیكە ڕەوانە دەكرێـ و پێش هاتنی جەژنی قوربانیش مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN ئەمڕۆ لەلایەن بانكی ڕافیدەین بڕی 200 ملیار دینار بە شێوەی قەرز خرایە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و بڕیارە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووش بە دیاری كراوی ڕۆژی یەكشەممە بڕی 200 ملیار دیناری دیكەش لەلایەن بانكی ڕەشیدەوە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لە ڕۆژی یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەیەگەنێت و پێش هاتنی جەژنی قوربان مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێ/ پێویستی بە 940 ملیار دیناری مانگانە هەیە، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی بڕی زیاد لە 500 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنورییەكانی لەبەردەستدایە و بە گەیشتنی 400 ملیار دینارەكە گرفتی نەبوونی پارە نامێنێت.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
22 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
22 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش



