عەلی حەمەساڵح “دەستێکی ئەمین هەبێت بوژانەوە لە هەرێمی کوردستان روودەدات”

SNN
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەرێم و بەغدا پابەندبن بەڕێکەوتنەکەی نێوانیان و یاسای بودجە، بوژاندەوەی باش لەهەرێمی کوردستان رودەدات و دەشڵێت، “مانگانە 443 ملیار دینار لەبەردەستی حکومەت بۆ پرۆژەکان دەمێنێتەوە”.
عەلی حەمەساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی، “ئەگەر بەغداو هەرێم پابەندبن بەرێکەوتنەکە و یاسای پەسەندکردنی بودجەی 2023 و 2024 و 2025، هەروەها دەستی ئەمین و پلان هەبێت، بوژانەوەیەکی باش ڕودەدات، “یەک ترلیۆن و 203 ملیار دینار مانگانە لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، داهاتی ناوخۆش 260 ملیار دینار دەمێنێتەوە، بەمەش مانگانە یەک ترلیۆن و 463 ملیار دینار لەبەردەستی حکومەتی هەرێم دەبێت”.
دەشڵێت، “920 ملیار دینار بۆ موچە و 100 ملیار دیناریش بۆ خەرجی فەرمانگەکان دەڕوات، هێشتا 443 ملیار دینار لەبەردەستی حکومەت دەمێنێتەوە بۆ پرۆژەکان، پرۆژەی ستراتیژی رێگەوبان و بەنداو کە دەبنە زیاتربونی داهات و هەلیکار، دامەزراندنی یەکەمەکان و خۆبەخش و گرێبەستەکان دەبێت بیریان لێبکرێتەوە، هەموی لەو پارەیەی بەردەستی حکومەت دەتوانرێت جێبەجێبکرێت.
عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکردوە، داهاتی ناوخۆ زیاد دەکات و گەشبینیشم بەوە، پرۆژەکانی رێگەوبان دەستپێبکەنەوە و لە 25ی مانگ مووچە بدرێت، جوڵەی پارە دروستدەبێت، بەمەش خەڵک باج و رسوماتەکان دەدات، ئەمەش دەستێکی ئەمین و پلانی روئیای دەوێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



