
دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ى كورتهێنانى مووچه پڕبكه‌نه‌وه و پێش جه‌ژن مووچه‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شبكه‌ن، ده‌شڵێت: “هاوپه‌یمانه‌كانمان له به‌غدا پاشه‌كشه‌یان كردووه له رێككه‌وتنه‌كه‌مان”.
جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ میدیاى حزبه‌كه‌ى باسى هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى بۆ دابه‌شكردنى مووچه كرد و وتى: “به‌داخه‌وه كورتهێنان هه‌یه له پاره‌ى مووچه، له ئێستادا له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كورتهێنانه پڕبكرێته‌وه و بتوانین مووچه‌ى ته‌واوى وه‌زاره‌ته‌كان پێش جه‌ژن دابه‌ش بكه‌ین”.
وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم “نا دڵنیایى” خۆى له‌باره‌ى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕى و وتیشى: “به‌داخه‌وه هاوپه‌یمانه عێراقیه‌كانمان به دیاریكراویش سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى پاشه‌كشه‌یان كردووه له‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه و به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه مامه‌ڵه ناكه‌ن”.
به وته‌ى جوتیار عادل، “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆى به به‌رپرسیار ده‌زانێت ده‌رباره‌ى ئه‌و دۆخه داراییه‌ى كه به‌سه‌ر خه‌ڵك هاتووه، به‌ڵام حكومه‌ت به‌سه‌ر ئه‌م ئاڵنگارییه‌دا زاڵده‌بێت”.
قسه‌كانى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه لیستى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان بۆ مانگى ئایار، رابگه‌یه‌نێت و ته‌نیا دوێنێ وه‌زاره‌تى دارایی له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، “دووشه‌ممه 19ى حوزه‌یران، مووچه‌ى دیوانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لیواكانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت”.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
1 hour لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش



