
هاووڵاتییه‌ك ئاو به رووخساریدا ده‌كات به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رماوه | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه و سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوودا یه‌كه‌مین شه‌پۆلى گه‌رما روو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ده‌شڵێت: “پێویسته هاووڵاتیان به كڵا و عهینهكهوه بچنه‌ده‌ره‌وه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى حوزه‌یران، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزا لە بواری كەشناسی بە SNNی راگەیاند، “پلەكانی گەرما لە هەفتەی داهاتووەوە روو لە بەرزبوونەوە دەكەن، بەدیاریكراوی لە رۆژی هەینی پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما به‌رزده‌بنه‌وه و لە سەنتەری شارەكان لەسەروو 43 پلە دەبێت و لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای كەركوكیش پلەكانی گەرما 47 پلە تێدەپەڕێنن”.
له‌باره‌ى هاتنى شه‌پۆلى گه‌رما، ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئەم شەپۆلی گەرمایەی كە لە هەفتەی داهاتووەوە روو لە هەرێمی كوردستان دەكات یەكەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵ دەبێت. هاوكات، شەپۆلی گەرماكە بەدرێژایی مانگی داهاتوو بەردەوامی دەبێت، بەڵام رۆژانە گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما رووده‌دات، بەڵام بەگشتی پلەكانی گەرما هەر لە بەرزیدا دەمێننه‌وه”.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى كه‌شناسى له‌باره‌ى پێشبینیه‌كان بۆ كه‌شوهه‌واى رۆژانى جه‌ژن ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “پلەكانی گەرما لە رۆژانی جەژنی قوربان بەرز دەبێت بەجۆرێك لەسەروو 44 پلە دەبێت، لە گەرمیانیش لەسەروو 48 پلە دەبێت، بۆیە واباشتره لە رۆژانی جەژن هاووڵاتییان تا كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ كۆتایی بە جەژنە پیرۆزە بهێنن و ئەگەر لە دوای ئەو وادەیەش هاتنەدەرەوە واباشترە كڵا و عەینەك بەكاربهێنن، چونكە تیشكی سەروو وەنەوشەیی چالاك دەبێت لە كاتژمێر 11 تا كاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
2 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
2 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
11 hours لهمهوپێش



