کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان: یەکگرتنەوەمان لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە ئەنجام نەگەیشت

SNN-
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی بەڕێوەنەچوونی رێککەوتنەکان و لادان لە ئامانجەکانی یەکگرتنەوە و ناكۆكیی سیاسی یەکگرتنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە ئەنجام نەگەیشتووە.
پێشتر هەردوو کۆمەڵەکە رایانگەیاند:”دوای ساڵ و نیوێک دیالۆگ، پرۆسەی یەکگرتنەوەمان گەیاندە ئەنجام، لەمڕۆوە لەژێر ناوی (کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران) کاردەکەین”
بەڵام ئەمڕۆ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:”لە دوای تێپەڕبوونی چەند مانگ لە راگەیەندنی دەسپێکی فەرمیی پرۆسەی یەکگرتنەوە بۆ یەکخستنی ڕیزەکانی هەر دوولا و ئامادەکاری بۆ گرتنی کۆنگرەی هاوبەشی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، دەبێ ڕابگەیەنین کە بە هۆی بەڕێوەنەچوونی ڕێککەوتنەکان و لادان لە ئامانجەکانی یەکگرتنەوە و ناكۆكیی سیاسی، ئەم پرۆسەیە بە سەرەنجام نەگەیشت”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پێناو یەکڕیزی و یەکخستنەوەی ئەم دوو بەشەی کۆمەڵە بە هەست کردن بە بەرپرسیارێتی و دڵفراوانییەوە هاتە مەیدان و هەوڵی بێوچانی دا، بەڵام وادەرکەوت ئەم پرۆسەیە بۆ ئەو هاوڕێیانە تەنیا هەوڵ بۆ لەناوبردنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە پێناو مەبەستە سیاسییە تەسکەکانی خۆیاندا بووە.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەشڵێت:” لە کاتێکدا کە شۆڕشی ژینا بە دوروشمی سەرەکیی” ژن ژیان ئازادی” سیما و هێزێکی دیکەی بە بزووتنەوەی کوردستان و ڕەوتی چەپ و یەکسانیخواز بەخشیبوو، گرتنەبەری سیاسەتی هەڵە و دوور لە ئاواتەکانی خەڵکی کوردستان و ویست و ناوەرۆکی شۆڕشەکە لە لایەن ئەو هاوڕێیانەوە، لادانی ئاشكرا لە بەرژەوەندییە گشتییەکانی نەتەوەی کورد بوو”.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە:”ڕەچاو کردنی ئەم سیاسەتانە پرۆسەی یەکگرتنەوەی ــ که له سەرەتای دەسپێکردنی فەرمیی خۆیدا بوو ــ و سەرکەوتنیشی پێش هەر شتێک پێویستی بە یەکگرتوویی سیاسی بوو تووشی هەڵدێر و شکست کرد، ئەو کارە نەک هەر دوولایەنی کۆمەڵەی زیاتر لێک دوور خستەوە بەڵکوو کەلێنێکی گەورەشی لە نێو ویست و ئاواتەکانی خەڵک و شۆڕش و ئەرکی حیزبی سیاسیدا پێکهێنا. سامانی مرۆیی و دەسکەوتە مێژووییەکانی کۆمەڵە ناتوانێ و نابێ لە خزمەت سیاسەتێکی ئاوەها هەڵە و تاک ڕەهەندەدا بێ”.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان که له زیاتر لە 15 ساڵە سیاسەت و هەڵوێستی ڕوون و دیاری بەرانبەر بزووتنەوەی جەماوەری و بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کوردستان بووە، وەها سیاسەت و گۆڕانێک قەبووڵ نەدەکرا و ئەو سیاسەتانە نەیاندەتوانی نوێنەرایەتی ڕوانینی ئێمە بۆ بزووتنەوەکە و شۆڕشی ژینا بکەن، بەلەبەرچاوگرتنی ئەم ڕاستییانە بەمجۆرە ڕادەگەیەنین لەمڕۆە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ژیانی سیاسی خۆی درێژە پێدەدەدات.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



