ئەمڕۆ كۆتایی بە لێخۆشبوونی لە %15ی پارەی ئاوهات، هیچ بڕیارێكیش نییە بۆ درێژكردنەوەی

پێوەری زیرەکی ئاو
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی بۆچەند جارێك لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری لێخۆشبوون و داشكاندنی پێوەری ئاو درێژكرایەوە، بەڵام ئەمڕۆ كۆتایی بەو وادەیە هات كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار دیاریكرابوو بە لێخۆشبوونی لە %15ی پارەی ئاو، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانیش تائێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ درێژكردنەوەی ئەو لێخۆشبوونە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNدوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو بۆدواینجار وەزارەتی شارەوانی بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی وادەی لێخۆشبوونی لە %15 ی پارەی قەرزی ئاو ئەمڕۆ 21/6/2023 كۆتایی بەو وادەیەهات و پێش ئەم وادەیە تا ئەمڕۆ ئەو هاووڵاتیانەی كە پێوەری ئاویان بەستووە ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە بە لێخۆشبوونی لە %15ی قەرزی پارەی ئاو.
SNNپەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتی ئاوئاوەڕۆی سەربەوەزارەتی شارەوانی كرد بەڵام جگە لەوەی ئەوەیان ڕاگەیاند كە تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ درێژكردنەوەی ئەو وادەیەی ئەمڕۆكۆتایی هات هیچ زانیارییەكی دیكەیان ڕانەگەیاند.
كۆتایی هاتنی وادەی لێخۆشبوون لە قەرزی لە %15ی قەرزی پارەی ئاو لەكاتێكدایە كە لەماوەكانی ڕابردوودا بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی لە 15% پارەی قەرزی ئاوی هاووڵاتیان هەروەها ئەو ماڵانەی پێوەریشیان نەبەستووە، ئەگەر تا ئەو بەروارە پێوەر ببەستن داشكاندن لە كرێی ئاوەكەیان دەكرێت و مانگانەكەیان لە 80 هەزار دینارەوە دەبێت بە 20 هەزار بۆ ماوەی ڕابردوو.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
12 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
12 hours لهمهوپێش



