
شەپۆلی گەرما
SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیان کە دەگاتە 43 پلەی سلیزی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ، هەینی 23ی حوزەیرانی 2023، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانى گەرماش (1-2) پلە بەرزدەبنەوە
هەروەها سادق عەتیە، كەشناسی عێراقی رایگەیاندووە:”شەپۆلێكی گەرمای بەتین، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەكات، و پێشبینی دەکرێت پلەكانی گەرما لە باشوور لە 53 پلە نزیكببنەوە و لە شارەكانی ناوەڕاست كەمێك نزمتربێت و بگەنە نزیكەی 50 پلە و شەپۆلەکەش تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت”.
هەروەها سبەینێ شەممە، 24ی حوزەیرانی 2023، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لەتۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 37 پلەى سیلیزى
دهۆک : 37 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 39 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 39 پلەى سیلیزى
سۆران : 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 43 پلەى سیلیزى
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
12 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
13 hours لهمهوپێش



