
مۆلیدە ئەهلیکان
snn
لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت هۆشیاری له نزمی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان ده‌ده‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: “سه‌رپێچیكار رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه”.
خالید محمد، سه‌رۆكی لیژنه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: لیژنه‌كه به ئامێری پێوانه‌كردنی ڤۆڵتیه (كڵامپ) له قاتعی گه‌ڕه‌كه‌كان پشكنین بۆ به‌رز و نزمی ڤۆڵتیه ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و كێبڵه‌ی له موهلیدهكهوه بۆ ناو گه‌ڕه‌كه‌كان راكێشراوه و جۆزه‌ی ماڵانی لێبهستراوه له‌سه‌رو (195) ڤۆڵت بێت، له حاڵه‌تی كه‌می و نزمی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌باكه ئه‌و موه‌لیده‌كه كێشه‌ی هه‌یه و پێیوسته خاوه‌ن مۆلیدهكه چاره‌سه‌ری بكات.
وتیشی: “ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كاره‌بای موه‌لیده‌كانیان ڤۆڵتییه‌ی نزمه، سه‌ره‌تا ئامێری پێوانه‌كردنی ڤۆڵتییه (كلامپ) كاره‌بای قاتعی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی پێوانه بكات پاشان ناو ماڵه‌كه‌ی، له‌كاتی نزمی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بای گهشتو به قاتعه‌كه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاگادار بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به نزمی ڤۆڵتییه له كاره‌بای ناوماڵه‌كان سه‌رۆكی لیژنه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: ئه‌گه‌ر ڤۆڵتییه‌ی كاره‌بای ناو قاتعی گه‌ڕه‌كه‌كان له سه‌رو (195) ڤۆڵت بو، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جۆزه یان ئه‌و وایه‌ره‌ی كاره‌بای بۆ ماڵه‌كه گواستوه‌ته‌وه كێشه دروستبكات.
راشیگه‌یاند: رۆژانه لیژنه‌كه سه‌ردانی موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان ده‌كات له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی و كه‌موكورتی خاوه‌ن موه‌لیده‌كان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها هاوڵاتیان له‌كاتی هه‌بونی كێشه‌ی مۆلیده و گه‌یاندنی سكاڵاكانیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره (07701363679) كه تایبه‌ته به لیژنه‌ی موه‌لیده یان لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، بكه‌ن.
پاش روماڵكردنی كار و چالاكی لیژنه‌ی موه‌لیده‌ی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقایمه‌تی سلێمانی، پۆستكردنی له په‌یج و ئه‌كاونتی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) فرێند و فانه‌كان پرسیاریان له‌سه‌ر كه‌می ڤۆڵتیه‌ی كاره‌بای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كردبو لیژنه‌كه به‌م جۆره وه‌ڵامیان دایه‌وه.

More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



