
بۆردومانی فرۆکە
SNN
شەوی رابردوو لە قەزای ماوەت فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستانیان کردە ئامانج، بەو هۆیەوە پێنج گەریلا گیانیانلەدەستدا و زیان بە چەند خانوویەکی گوندی سەفرە گەیشت و نەخۆشخانەی گوندەکەش خاپوور بوو.
بەپێی زانیارییەکانی SNN، نزیک کاتژمێر 12ی شەوی رابردوو لە گوندی سەفرەی سەر بە شارباژێر، فڕۆکەکانی تورکیا دوو مووشەکیان ئاراستەی ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد کە نزیک گوندەکەدا تێدەپەڕی، مووشەکێک بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت کە لە جۆری مێکزەمین بوو و پێنج گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستانی تێدا بووە، هەر پێنجیان گیانیانلەدەستدا”.
یەکێکی دیکە لە مووشەکەکان بەر نەخۆشخانەی گوندەکە کەوتووە و خاپوور بووە، خۆشبەختانە هیچ نەخۆش و کارمەندێکی تەندروستی لەنێو نەخۆشخانەکە نەبوون
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



