
قوباد تاڵهبانى، جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم
SNN-عەلی حەمەسەعید
بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە هەردوو بواری كشتوكاڵ و گەشتوگوزار، بە چاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، نوسینگەی جێگری سەرۆكوەزیران ئامادەكاری بۆ راگەیاندن و سەرپێخستنی پرۆژەی گەشتوكاڵ دەكات، ئەوەش لەچوارچێوەی گرنگیدانە بە بەبواری گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و هەروەها هەوڵی رەخساندنی هەلی كاری زیاتر لەو دوو بوارەدا.
ژووان سابیر، بەڕێوەبەری نوسینگەی (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە بوارەكانی گەشتوگوزار و كشتوكاڵ بەچاودێری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەهەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئاژانسی GIZی ئەڵمانی و راوێژكارانی پسپۆڕ لەو بوارەدا كۆبوونەوەی تایبەتمان ئەنجامداوە بۆ ئامادەكارییەكانی راگەیاندن و سەرپێخستنی پڕۆژەی گەشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەستمانە لەڕێی ئەم پڕۆژەیەوە، پەرە بەبواری گەشتوگوزار و كشتوكاڵ بدەین و هەوڵی رەخساندنی هەلی كاری زیاتر بدەین لە هەردوو بواری كشتوكاڵ و گەشتوگوزاردا
(گەشتوكاڵ) agro-turism وشەیەكی لێكدراوی گەشتوگوزار و كشتوكاڵە و پڕۆژەیەكی نوێیە كە بەمزوانە دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



