سودانى چه‌ند وه‌زیر و به‌رپرسێكى “كه‌مته‌رخه‌م” له پۆسته‌كه‌یان دوورده‌خاته‌وه

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق سووره له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى چه‌ند وه‌زیر و به‌رپرسێك له پۆسته‌كانیان، ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ده‌ڵێت: “سه‌رۆكوه‌زیران سووره له‌سه‌ر ویسته‌كه‌ى”.
له پێش په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق میدیاكانى عێراق بڵاویانكرده‌وه، “محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ویستى ئه‌وه‌ى هه‌یه چه‌ند وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌رێك به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له كاره‌كانیان دووربخاته‌وه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت دواى په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق ئه‌و كاره بكات”.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى حوزه‌یران، حه‌یده‌ر جبورى، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “پێشتر سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ویستى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى له كابینه‌ى وزاریدا نیشاندابوو، له‌وه‌ش گرنگتر ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێته په‌رله‌مان و روونكردنه‌وه بدات”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا ئه‌و ویسته تاوه‌كو ئێستاش ماوه كه پرۆژه‌یاساى بودجه له‌نێو په‌رله‌مان په‌سه‌ندكراوه؟ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، “تا ئێستا هه‌ڵوێستى نوێ له سه‌رۆكوه‌زیران نه‌بینراوه، واته سووره له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێیسته‌ى كه له پێشتر هه‌بووه”.
به وته‌ى حه‌یده‌ر جبورى، “سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌یه‌وێت دروشمى حكومه‌ته‌كه‌ى كه “ده‌وڵه‌تى خزمه‌تگوزاره” جێبه‌جێ بكات”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



