
وشكههڵهاتنى خاك به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوه‌وه له عێراق | فۆتۆ: Anjam Rasool/IOM
SNN
وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاویهكانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق پێویستى به دروستكردنى به‌نداو نییه، چونكه وڵاته دراوسێكانى ئاوى پێویستى بۆ به‌رناده‌نه‌وه تاوه‌كو بتوانێت عه‌مبارى بكات، ده‌شڵێت: “كهبوونهوهى ئاو له داهاتوودا ناسه‌قامگیرى له وڵات‌دا دروستده‌كات”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى حوزه‌یران، عه‌ون دیاب، وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاویهكانى عێراق رایگه‌یاند، “عێراق پێویستى به‌وه نییه كه به‌نداو دروستبكات، چونكه رێژه‌ى ئاوى پێویستى نییه بۆ ئه‌وه‌ى گلیبداتهوه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى دراوسێكانى رێژه‌ى پێویست ئاوى بۆ به‌رناده‌نه‌وه”.
له‌باره‌ى وڵاتى دراوسێى عێراق، وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاویهكانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “توركیا به‌ڕێژه‌ى 90٪ ده‌ستى به‌سه‌ر رووبار‌ى دیجله‌دا گرتووه، ئێرانیش ده‌ستى به‌سه‌ر چه‌ند دهمارێكى تر‌ى ئاویدا گرتووه و بهریناداتاوه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ عێراق دروستكردووه”.
له باره‌ى هه‌وڵه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنى پشكى عێراق له ئاوى رووبار‌ى دیجله و فوڕات، وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاویهكانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو كه هاوكاته له‌گه‌ڵ 26ى حوزه‌یران، شاندێكى حكومه‌تى عێراق سه‌ردانى توركیا ده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستى جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر رێككه‌وتنى ئاوى عێراق و توركیا”.
له‌باره‌ى كاریگه‌رى ئێران له‌سه‌ر كێشه‌ى ئاو له عێراق عه‌ون دیاب ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “كارگه‌رى سیاسه‌تى ئاوى ئێران له‌سه‌ر شاره‌كانى سه‌ر سنوورى عێراق و ئێرانه، راسته‌وخۆ كارگهریى له‌سه‌ر ته‌واوى دۆخى عێراق نییه، چونكه ئه‌و ئاوه‌ى له ئێرانه‌وه دێت بۆ عێراق ته‌نیا 12٪ى ئاوى عێراق پێكده‌هێنێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


