له كۆتاى ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا 80٪ سه‌هۆڵ و به‌فرى شاخه‌كانى هیمالایه ده‌توێته‌وه

دیمه‌نى توانه‌وه‌ى سه‌هۆڵى شاخه‌كانى هیمالایه | فۆتۆ: ICIMOD
SNN
ئه‌نجامى نوێترین راپۆرتى سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى گه‌شه‌ى شاخ ((ICIMOD) رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆتایی سه‌ده‌ى 21دا به‌ڕێژه‌ى 80٪ سه‌هۆڵى شاخه‌كانى هیمالایا ده‌توێته‌وه و ئاڵنگارى بۆ ژیانى ملیۆنان كه‌س دروستده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌دا كه هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى گه‌شه‌ى شاخ ((ICIMOD) بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك زاناى نیپاڵى ئه‌نجامدراوه هاتووه، “تاوه‌كو ساڵى 2100 و كۆتایی سه‌ده‌ى 21 به‌هۆى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واوه رێژه‌ى 80٪ى سه‌هۆڵى شاخه‌كانى هیملایه ده‌توێته‌وه، ئه‌مه‌ش كارده‌كاته سه‌ر ژیانى ملیۆن هاووڵاتى له جیهاندا”.
زاناكان هه‌ستاون به ئه‌نجامدانى توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر 1.6 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ میانمار و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، “خێرایی توانه‌وه‌یی سههۆڵبهندانهكانى شاخه‌كانى هیمالایه خێرایی رێژه‌ى توانه‌وه‌ى 65% زیاتره، به به‌راورد به خێرایی رێژه‌ى توانه‌وه‌ى له‌ساڵى 2010، ئه‌مه‌ش واتاى ئه‌وه‌یه گه‌رمبوونى زه‌وى كارگه‌ریی خۆى داناوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته”.
زاناكان له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، “سه‌هۆڵ و به‌فرى هیمالایه ئاو بۆ 12 رووبار له 12 وڵاتى جیاوازدا دابینكردووه له‌وانه‌ش، چین، هندستان و پاكستان، به‌ڵام له كۆتایدا ئه‌م توانه‌وه‌ى ئاوه و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئه‌م ئاستى ئاوه له ماوه‌یه‌كى كاتیدا، ده‌بێته هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى شیرین له داهاتوودا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


