
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا و یڤگینى ڤیگتۆرۆڤیچ پریگۆژین، فه‌رمانده‌ى ڤاگنه‌ره‌كان | فۆتۆ: ALEXEY DRUZHININ/SPUTNIK/AFP VIA GETTY IMAGES
SNN
فه‌رمانده‌ى هێزى ڤاگنه‌رى رووسى كه به‌یانى ئه‌مڕۆ كوده‌تایان دژى حكومه‌ته‌كه‌ى ڤلادیمێر پوتین راگه‌یاند، ده‌ڵێت: “ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ربازیشمان خۆى رادهستناكات له‌سه‌ر بنه‌ماى قسه‌ى پوتین”.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ى حوزه‌یران، گروپى ڤاگنه‌ر كه هێزێكى تایبه‌ته له‌نێو سوپاى رووسیا به فه‌رمانده‌یی یڤگینى ڤیگتۆرۆڤیچ پریگۆژین، یاخیبوونى خۆیان له حكومه‌ته‌كه‌ى ڤلادیمێرپوتین راگه‌یان و سه‌رۆكى رووسیاش له په‌یامێدا وتى: “داوا ده‌كه‌م چه‌كه‌كانیان دابنێن و واز له یاخى بوون بهێنن، چونكه بڕیاى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ده‌ین و سزاى ته‌واوى ئه‌وانه ده‌ده‌ین كه دژى رووسیا وه‌ستاونه‌ته‌وه”. هاوكات، هێزى ڤاگنه‌ره‌كان له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، “هێزەکەی بارەگا سەرەکییە سەربازییەکانی لە ناوچەی سەربازی شاری رۆستۆڤی لە باشووری رووسیا راگەیاند”.
له نوێترین پێشهاتدا یڤگینى ڤیگتۆرۆڤیچ پریگۆژین، فه‌رمانده‌ى ڤاگنه‌ره‌كان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “ته‌نانه‌ت یه‌ك سه‌ربازیشمان ئاماده نییه چه‌كه‌كه‌ى دابنێت، پوتین هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره ده‌كات كه ئێمه به خیانه‌تكار ناوبه‌رێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا فه‌رمانده‌ى گروپى ڤاگنه‌ره‌كان وتى: “ئێمه نامانه‌وێت چیتر رووسیا له سێبه‌رى شه‌ڕ و درۆدا بژى”.
به وته‌ى یڤگینى ڤیگتۆرۆڤیچ پریگۆژین، “له ئێستادا سه‌رجه‌م بنكه سه‌ربازیه‌كانى شارى ڤۆرۆنیجیان كۆنترۆڵ كردووه كه ته‌نیا 500 كم له مۆسكۆوه دووره، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى ڕۆستۆڤدا گرتووه.
پێشتر پریگۆژین رایگه‌یاند، “خۆى و 25 هه‌زار سهربازهكهى ئاماده‌ن بۆ مردن له‌پێناو رزگار كردنى گه‌لى رووسیا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


