ئەم جەژنە گەشتيارێکی بێشومار روو لە هەرێم دەکات

0
346

SNN-عەلی حەمە سەعید

دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم رايگەياند: ئامادەكاری كراوە بۆ پێشوازی لە هاتنی 300 هەزار گەشتیار لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا هاوكات لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە. 

ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێم بە  SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ نزیكبوونەوەمان لە هاتنی جەژنی قوربان و ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بەو بۆنەیەوە، ماوەی چەند ڕۆژێكە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ پێشوازی لە هاتنی گەشتیاران بەتایبەت كە لە ئێستادا لە وەرزی هاوینداین و پێشبینی هاتنی زۆرترین گەشتیار دەكەین بۆ ناوچە گەشتیارییەكان بەتایبەت لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئامادەكاریمان كردووە بۆ ئەوەی لە رۆژانی جەژندا پێشوازی لە 300 هەزار گەشتیار بكەین، بەتایبەت كە لە ئێستادا پشوی ناوەندەكانی خوێندن دەسپێكردووە چاوەڕوانی گەشتیارێكی زیاترین بەراورد بە جەژنی رەمەزان، بۆیە ئامانجمان ئەوەیە گەشتیاران تەنها سەردانی سەنتەری پارێزێزگاكان نەكەن بەڵكوو دابەشبن بەسەر هەموو ناوچەكانی هەرێم، بۆ ئەوەی لە هەموو شوێنێك هەلی كار بڕەخسێنرێت.

بەگوێرەی ئامارەكانی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان: لە ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە، هەروەها زیاتر لە سێ هەزار و  100شوێنی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان هەیە دەڵێت، بەپێی پلانی هەشت ساڵەی دەستەكەیان بۆ گەشتوگوزار و بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەكانی دیكەی حكومەت، هەوڵدەدەن ژمارەی گەشتیار بۆ ساڵی 2030 بگەیەننە 20 ملیۆن كەس لە ساڵێكدا، هاوكات ساڵی رابردوو رێژەی گەشتیاری بیانی گەیشتووەتە %25 بەردەوام هەوڵدەدەن سەرنجی گەشتیاری بیانی بۆ كوردستان رابكێشن، بۆ ئەم مەبەستە تیمی گەڕیدەی پێنج وڵاتی كەنداویان بانگێشتی كوردستان كردووە.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this