سبه‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ له‌ رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه‌

0
474

SNN – عەلی حەمەسەعید

بڕیاره‌ سبه‌ى دووشه‌ممه‌ 26ى حوزه‌یران، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق له‌ رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوبكرێته‌وه‌، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ده‌ڵێت: “له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى پرۆژه‌یاساكه‌ له‌ رۆژنامه‌ى وه‌قایع راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌ و چیتر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دواناكه‌وێت”.

داود عه‌یدان، جێگیرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند، “رۆژى دووشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ به‌روارى 27ى حوزه‌یران، پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵه‌كانى 2023، 2024 و 2025 له‌ رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه‌، پاشان ده‌بێته‌ یاسا و ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌”.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق لە پەرلەمان بۆ سێ‌ ساڵی داهاتوو دەنگی لەسەردرا لەچەند رۆژی رابردووشدا لەلایەن سەرۆككۆمارەوە به‌ پشتبەستبەستن به‌ بڕگەی سێهەم لە ماددەی 73ی دەستور واژوی لەسەركرا، ئێستا ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ بڵاوكردنه‌وه‌یه‌تى له‌ رۆژنامه‌ى وه‌قایعى عێراق”.

له‌ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى كه‌ كه‌ى پرۆژه‌یاساكه‌ ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌؟ د. نه‌رمین مه‌عروف وتیشى: “له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى له‌ رۆژنامه‌ى وه‌قایع یاساكه‌ ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێ كردنه‌وه‌. هاوكات بە پشتبەست بە بڕگەی یەكەمی ماددەی 78ی یاساكە دەبێت وەزیری دارایی بە هەماهەنگی وەزیری پلاندانان رێنمایی جێبەجێكردنی یاساكە دەربكات”.

به‌ وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، “لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق بەتەواوی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كه‌ پشكی هەرێمی كوردستانیش بە لە %12.67 دیاریكراوە تێیدا، لە مانگی داهاتووەوە پشكی هەرێم لەكاتی خۆیدا دەگات و مووچە لە وادەی خۆیدا دابەشدەكرێت”.

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this