پێگه‌ى مه‌علومه: مه‌سرور بارزانى ئه‌مساڵ 2 جار سه‌ردانى ئیسرائیلى كردووه

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
پێگه‌ى مه‌علومه‌ى عه‌ره‌بى ئاشكرایده‌كات، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مساڵ دوو جار سه‌ردانى وڵاتى ئیسرائیلى كردووه به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ى حوزه‌یران، پێگه‌ى مه‌علومه‌ى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه، “ته‌نیا له ماوه‌ى ئه‌م ساڵدا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوو جار سه‌ردانى وڵاتى ئیسرائیلى كردووه به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى و چاوى به زۆرينه‌ى سه‌ركرده سیاسیه‌كانى ئه‌و وڵاته كه‌وتووه”.
پێگه‌كه له‌باره‌ى هۆكارى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئیسرائیل ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، “مه‌سرور بارزانى باسى دوو بابه‌تى سه‌ره‌كى كردووه كه ئه‌وانیش بریتین له پاڵپشتى سه‌ربازى بۆ پێشمه‌رگه و هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ى وڵاتى ئه‌رده‌نه‌وه”.
به‌پێى هه‌واڵێكى پێگه‌كه، “سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم په‌یوه‌ندیداره به بڕیارى كۆنگرێسى ئه‌مریكا بۆ ناردنى سیستمى به‌رگریی ئاسمانى بۆ هه‌رێم كه ده‌بێته هۆكارى دابڕانى هه‌رێم له به‌غدا”.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نووسينگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ى هه‌واڵى پێگه‌كه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدايه عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى به‌پێى یاسا په‌یوه‌ندى له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى و فه‌رمى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل قه‌ده‌غه كردووه.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



