له ماوه‌ى 1 مانگدا عێراق به بڕى 39 ملیۆن دۆلار دایبى منداڵانى هاورده كردووه

دایبى منداڵان له‌نێو ماركێتێكدا | فۆتۆ: FP
SNN
شاره‌زایه‌كى ئابوورى ئاشكراى ده‌كات كه ساڵانه عێراق بڕه پاره‌یه‌كى زۆر له هاورده‌كردنى دایبى منداڵاندا به‌فیڕۆ ده‌دات و ده‌شڵێت: “ته‌نیا له مانگى ئایارى ئه‌مساڵدا به بڕى 30 ملیۆن دۆلار دایبى هه‌نارده كراوه”.
نه‌بیل مه‌رسومى، شاره‌زاى ئابوورى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ى حوزه‌یران رایگه‌یاند، “عێراق تاكه وڵاته كه بڕه پاره‌یه‌كى زۆر له هاورده‌كردنى دایبى منداڵاندا خه‌رج ده‌كات، له‌كاتێكدا به‌رهه‌مهێنانى دايبى منداڵان بابه‌تێكى گرنگ نییه و ته‌كنه‌لۆجیایه‌كى ئه‌وتۆى ناوێت به‌رهه‌مهێنانى”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئامار و داتاكان چى له‌باره‌ى ئه‌م بابه‌ته‌وه ده‌ڵێن؟ نه‌بیل مه‌رسومى ئاشكرایده‌كات، “ته‌نیا له ساڵى 2019 به بڕى 100 ملیۆن دۆلار دایبى هاورده كراوه. هاوكات، ته‌نیا له مانگى ئایارى ئه‌مساڵ به به‌هاى 39 ملیۆن دۆلار دایبى هاورده كراوه”.
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر دۆخى كه‌رتى پیشه‌سازى عێراق ئاشكرا ده‌كات و روونیشیده‌كاته‌وه، “كه‌رتى پیشه‌سازى تواناى به‌رهه‌مهێنانى ته‌نیا 1٪ى پێداویستى پزیشكى و پاككه‌ره‌وه‌ى ناوخۆیی هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17 hours لهمهوپێش



