
مونا قەهوەچی
SNN
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، وەک تورکمان کۆتاییمان بە ئەرکی پەرلەمانی هێنا و دەشڵێت: “داوای پەیڕەوكردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازەكان دەكەین”.
مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ئەمرۆ دوو شەممە، وەک سکرتێری پەرلەمان و سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پێکهاتەی تورکمان کۆتاییمان بە ئەرکی پەرلەمانی هێنا.
ڕاشیگەیاندووە، بەنووسراوی فەرمی ئاراستەی دیوانی پەرلەمانی کوردستانمان کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی بە گوێرەی یاسای ژمارە ٢ی ساڵی ٢٠٢٠، یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان – عێراق.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دادگای فیدڕاڵی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



