کارەبای چەند شوێنێکی ديکە دەبێت بە پريپەيد

0
1726

SNN-عەلی حەمە سەعید

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە هەوڵی گشتاندن و فراوانكردنی سيستمی پريپەيدی کارەبادايە بۆ ئەومەبەستەش وەك هەنگاوی یەكەم كارەبای كۆمەلگا نیشتەجێبووەكان كە بە سیتییەكان ناسراوە دەكاتە سیستەمی پریپەید و مۆلیدەكان لادەبرێن.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی كارەبای پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان ئەنجامداوە و لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاردراوە كە لە دوای پشووی جەژنی قوربان كارەبای سەرجەم كۆمەڵگا نیشتەجێبوونەكان كە بە سیتییەكان ناسراوە بكرێتە كارەبای پریپەید و مۆلیدە ئەهلییەكان لاببرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو دوكان و بازاڕانە كردووە كە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لە سلێمانی و هەولێر و دهۆك كارەباكانیان كراوە بە پریپەید و پێیان وابووە كە ئەو پرۆژەیە سەركەوتنی باشی بەدەستهێناوە و ئەگەر گشتگیر بكرێت هاوولاییان بە گوێرەی پێداویستی خۆیان كارەبا بەكار دەهێنن و ئەوكات كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زۆر زیاد دەكات.

هەر لەزانیاریەكانی SNNئەوەشهاتووە كە وەزارەتی كارەبا دەیەوێت گەرەنتی دابینكردنی غازی پێویست بۆ یەكەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دابین بكات پاشان زیاتر دەستكراوە بێت بۆ ئەوەی سیستەمی پریپەدی كارەبا لە ناو سەنتەری شارەكان جێبەجێبكات و لەوڕێگەیەوە بتوانێت زیادكردنی كاتژمێرەكانی كارەبا و دابینكردنی كارەبای بەردەوام و كەمكردنەوەی لۆد و چارەسەری گرفتی دووكەڵ و دەنگی موەلیدەو پیسبوونی ژینگە چارەسەربكات.

لەماوەكانی ڕابردوودا لە چەند بازاڕو مۆلێكی شاری سلێمانی و هەولێر و دهۆك سیستەمی كارەبای پریپەید خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و مۆلیدە ئەهلییەكان لابران.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this