نرخى كیلۆیه‌ك گۆشتى زینده قه‌پان 3 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌ته‌وه

گۆشتفرۆشێك له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
هاتنى جه‌ژنى قوربان و قه‌ده‌غه‌كردنى هاورده‌ى ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بوونه‌ته هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى گۆشتى زینده قه‌پان، خاوه‌ن ئاژه‌ڵێكیش ده‌ڵێت: “نرخى گۆشتى زینده قه‌پان له له چوار هه‌زاره‌وه بۆ هه‌شت هه‌زار به‌رزبووه‌ته‌وه”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى حوزه‌یران، یادگار محەمەد، یەكێك لە خاوەن ئاژەڵەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند، “ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوە لە جەژنی قوربان خواست لەسەر كڕینی ئاژەڵ لە مەیدانەكانی كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ زۆر زیاددەكات، هەر ئەمەش وادەكات كە نرخی ئاژەڵ بەرزببێتەوە، بۆیە جەژنی قوربانی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو نرخی كیلۆیك ئاژەڵ بە زیندە قەپان زیاتر لە سێ هەزار دینار زیادیكردووە. به‌رزبوونه‌وه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه، ساڵی رابردوو كیلۆك ئاژەڵی بچوك بە چوار هەزار و 750 تا پێنج هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمساڵ كیلۆیەك بۆ هەشت هەزار دینار بەرزبووەتەوە”.
له‌باره‌ى هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كه ئه‌و خاوه‌ند ئاژه‌ڵه، باسى له‌وه‌شكرد، “لەگەڵ زۆربوونی خواست لەسەر كڕینی ئاژەڵ لەهەمان كاتیش‌دا بەهۆی قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵ لە دەرەوە و كەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی نرخه‌كه به‌رزبووه‌ته‌وه، دواجاریش نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەكان بەرزببێتەوە و نرخی كیلۆك گۆشتی قیمە لە نزیكی 20 هەزار دینارە”.
به وته‌ى یادگار محەمەد، لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك ئاژەڵی بچوك لە هەشت هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە نزیكی نۆ هەزار دینار، هەروەها نرخی ئاژەڵی گەورەش لە پێنج هەزارەوە تا نۆ هەزار دینار دەستپێدەكات و هەر لە ئێستاوە هاووڵاتیان پەیوەنیدیان پێوەدەكەن بۆ ئەوەی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان ئاژەڵیان بۆ دابینبكه‌ن”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


