لەمساڵدا 275 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە كردووە

ئەحمەدئاوا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات ماوەی دوو هەفتەیە بەهەماهەنگی لەگەڵ چەندین لایەنی پیەیوەندیار دەستیان بە ئامادەكاری كردووە بۆ هاتنی گەشتیاران لەرۆژانی جەژنی قوربان، جەختیش دەكاتەوە كە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و پشووی ناوەندەكانی خوێندن پێشبینی هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار دەكەن لەساڵی ڕابردوودا 560 هەزار گەشتیار هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە.
چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستماندان لە ساڵی ڕابردوودا نزیكەی 560 هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی و گەشتیاری پارێزگاكانی باشوور و ناوەراستی عێراق ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە كردووە، هاوكات لەمساڵدا تا ئێستا نزیكەی 275 هەزار گەشتیار ڕوویان لە ناوچەكەمان كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی هاتنی جەژنی قوربانەوە، لیژنەتایبەتەكانمان بەهەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگاكانی ئاسایش پۆلیس هاتوچۆ و تەندروستی ئامادەكاریی پێویستمان بۆ پێشوازی لە هاتنی گەشتیاران كردووە كە پێشبینی هاتنی ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران دەكەین ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەناوچەكانی دیكە و نزمی پلەكانی گەرما لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە هاوكات پشووی ناوەندەكانی خوێندیش هۆكارە بۆ هاتنی ژمارەیەكی زیاتر لە گەشتیاران.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، خاوەن كەپرو شوێنە گەشتیارییەكانمان ناچاركردووە كە پابەندی هەڵواسینی نرخ ببن و ڕۆژانی جەژن بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان نەقۆزنەوە بە بەرزكردنەوەی نرخەكان بۆ ئەومەبەستەش ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لیژنەكانمان سەردانی مەیدانی دەكەن بۆ چاودێری لە شوێنە گەشتیارییەكان و پێدانی ڕێنمایی پێویست بە گەشتیاران.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


