لەبارەی قوربانیكردنەوە داوای پاراستنی ژینگە دەكرێت لە ڕۆژانی جەژندا

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی پارێزگاریكردن لە ژینگە و تەندروستی هاووڵاتیان بەتایبەت لەڕۆژانی جەژنی قوربان كە هاووڵاتیان هەڵدەستن بە سەربڕینی ئاژەڵ، ڕێكخراوێكی بواری ژینگەیی داوا لەهاووڵاتیان دەكات ژینگە بپارێزن و بە فڕێدانی پاشماوەكانی ئاژەڵ ژینگەو سروشتی ناوچەكانیان نەشێوێنن و زیان بە تەندروستی هاووڵاتیان نەگەیەنن.
مەعروف مەجید، سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە بە SNNی ڕاگەیاند: سالانە لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربان و سەربڕینی ئاژەڵی گەورەو بچوك بە مەبەستی قوربانیكردن بە داخەوە ماوەی چەند ساڵێكە دیاردەیەكی نامۆ دەبینرێت ئەویش فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵەكانە لەسەر شەقام و شۆستە و شوێنە گشتییەكان، ئەمەش بە یاسا و پەیامە ئاینی و ڕێكارە تەندروستییەكان فڕێدانی پاشماوەكانی قوربانی و هەموو پاشماوەكانی تر سەرپێچی كردنن و زیان بە خەڵك و ژینگە و تەندروستی گشتی دەگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، زۆر گرنگە كە مامۆستایانی ئاینی لە وتاری نوێژی جەژن ئەو جۆرە كارانە بە حەرام ناو ببەن و خەڵكی لێ هۆشیار بكەنەوە و نەبنەهۆكاری ئازاردان و بێزاركردنی هاوڵاتییان، هیچ كات بیر لەكارێك ناكەنەوە كە دەبێتە هۆی پیسكردن و شێواندنی ژینگەی كوردستان، بەتایبەت لە ئێستادا ترسی بلاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ئارادایە واباشتر زۆر بەوریایی مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا بكرێت.
وتەكانی سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لەكاتێكدایە كە سبەی 28/6/2023 یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە و هاووڵاتیانیش بەمەبەستی قوربانیكردن لە سبەینێوە تا چوار ڕۆژی دیكە دەتوانن بەمەبەستی قوربانیكردن ئاژەڵ سەرببڕن، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش داوا لەهاووڵاتیان دەكەن لە كۆڵان و ماڵاندا ئاژەڵ سەر نەبڕن بەڵكوو لەسەر بڕخانەكان ئەو كارە ئەنجام بدەن.
ڕۆژی ٢٨ی ئەم مانگە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە و ساڵانە بەهۆی پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بە پاراستنی ژینگەوە، پاشماوەی ئەو ئاژەڵانەی دەیكەن بە قوربانی فڕێی دەدەن و ژینگە پیس دەكەن.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
1 hour لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
1 hour لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



