وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی سلێمانی لەگەڵ تورکیا راگەیەندرا

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
SNN
پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: وادەی راگرتنی گەشتەئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا تا 10ی 7 درێژکراوەتەوە و ئومێدەوارین دوای ئەو وادەیە دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا دەربارەی هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی گەشتەکان لە تورکیاوە بۆ سلێمانی ڕایگەیاند: هەنگاوەکان بەردەوامن و ئومێدمان زۆرە لە مانگی حەوتدا بگەینە ئەنجامێك ئاسمانی تورکیا بەڕووی گەشتەکان بۆ سلێمانی بکرێتەوە و گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی تورکش ئێرڵاین بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی دەستپێبکەنەوە.
وتیشی: “هەموولایەك ئارامی شارەکە دەبینن و دڵنیان لەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی فڕۆکەخانەیەکی مەدەنییە”.
پارێزگاری سلێمانی ڕاشیگەیاند، وادەی ڕاگرتنی گەشتەکان بۆ سلێمانی تا 10ی مانگی تەموز درێژکراوەتەوە، بەڵام ئومێدەوارین دوای ئەوە بگەینە ئەنجامێك ئەو گرفتە چارەسەر بێت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش



