
جۆو بایدن
SNN-
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسڵمانانی جیهان دەکات.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ جیڵ بایدنی هاوسەری بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزباییان ئاڕاستەی موسڵمانانی جیهان کرد رایانگەیاند، لەم جەژنەدا راستگۆیی پێغەمبەر ئیبراهیم و خێزانەکەی لەگەڵ خودادا یاد دەکرێتەوە و خۆنەویستی و خێرخوازی وەبیردەهێندرێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمساڵ بۆ یەکەم جار لە کۆشکی سپی بە میواندارێتی جێگری سەرۆک کاماڵا هاریس و هاوسەرەکەی لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵە موسڵمانەکان کۆدەبنەوە و جەژنی قوربان پیرۆز دەکەن و رایگەیاند، شانازی بە میواندارێتی ملیۆنان موسڵمان دەکەن کە پێکهاتەی کلتووریی ئەمریکا دەوڵەمەند دەکەن و بەشدارن لە کۆمەڵگا.
جۆ بایدن، باسی لەوەش کرد کە لەم جەژنەدا ژمارەیەکی زۆر موسڵمان لە هەموو جیهانەوە لە سعوودیە فەریزە حەج بەجێدەگەیەنن وتیشی: موسڵمانانەکان لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە بۆ حەجکردن کۆبوونەتەوە و ئیحرامی رەنگی سپییان پۆشیوە و بە شێوەیەک یەکسانن.
هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بڵینکن لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تویتەر پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە جیهانی موسڵمانان کرد و هیوای باشی بۆ ئەو موسڵمانانە خواست کە فەریزەی حەج ئەدادەکەن.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



