لە سلێمانی چوار کەس لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ بە نایاسایی دەستگیرکران

SNN-
لەسەر سەربڕینی ئاژەڵی قوربانی لە شوێنی نایاسایی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقایەتی سلێمانی چوار کەسیان دەستگیرکرد.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەردەوامن لە ھەڵمەتی نەھێشتنی ئەو شوێنانەی بەنایاسایی دانراون بۆ فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ، لەو چوارچێوەیەشدا بنکەی پۆلیسی راپەرین سێ کەسی دەستگیرکردوە، لە سلێمانیش کەسێک دەستگیرکراوە، دەستیشبەسەر بڕێکی زۆری پێداویستی سەربڕینی ئاژەڵدا گیراوە.
سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، توانیویانە کۆنتڕۆڵی (90%) ئەو شوێنان بکەن کە بە نایاسایی ئاژەڵی لێ سەردەبڕدرێت.
قائیمقامیەتی سلیمانی دەشڵێت، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
5 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
5 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
7 hours لهمهوپێش



