سەدر بێدەنگی شکاند و داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکات

SNN-
ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوای ماوەیەك لە بێدەنگی و دووركەوتنەوە لە كایەی سیاسی دەركەوتەوە و داوای دەرکردنی باڵیۆزی سوید دەکات لە عێراق و داواشدەکات رەگەزنامە لەو هاووڵاتییە عێراقییە بسەندرێتەوە کە قورئانی سوتاند.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێكدا داوای خۆپیشاندانی فراوان دەكات لە بەردەم باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق دژی سووتاندنی كۆپییەكی قورئانی پیرۆز لە سوید لە لایەن گەنجکی عێراقییەوە.
دوێنی گەنجێکی عێراقی لە وڵاتی سوید دوای ئەوەی مۆڵەتی پۆلیسی وەرگرت لەبەردەم مزگەوتێکی ئەو وڵاتە قورئانی پیرۆزی سوتاند ئەوەش کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لە بەیاننامەیەكدا سەركۆنەی ئەو کارەی کرد و رایگەیاند:” ئەو كارە پێی ناوترێت ئازادی ئایینی و بیروباوەڕ”.

More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



