
Fransa'da 17 yaşındaki gencin polis kurşunuyla ölmesinin ardından başlayan ve ülkeyi yangın yerine çeviren protestolar, Marsilya'da devam etti. ( Naseer Turkmani - Anadolu Ajansı )
SNN
دوای کوژرانی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بەناوی نايل لە فەرەنسا خۆپيشاندان و نارەزايی فەرەنسای گرتووەتەوە و ئيمانيۆل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا باری نائاسايی راگەياندووە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان: لە ئێستادا 45 هەزار پۆلیس لە بنکە و خاڵە پێویستەکاندا جێگیرکراون بۆ رێگەنەدان بە زیاتر تەشەنەکردنی خۆپیشاندانەکان.
لەسەر ئەو دۆخەش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا داوای لە دایک و باوکان کرد رێگە بە هاتنەدەرەوەی گەنجان لەماڵ نەدەن، بۆ ئەوەی ئەو ناڕەزایەتییانەی پەرەی سەندووە، هێور ببنەوە.
ماکرۆن داواش دەکات لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیادا “پۆستە هەستیارەکان” کە دەبنە هۆی زیاتر تەشەنەسەندنی توندوتیژییەکان بسڕردرێنەوە.
رۆژی 27ی حوزەيران کوشتنی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی نايل کە بە رەگەز جەزائيرييە لە فەرەنسا گرژی و ئاڵۆزی بەدوادا هات، تا ئێستا لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە زیاتر 900 خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


